Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ''سوپاسی خۆی کرد'' بەبۆنەی ئەوەی متمانەی بەکاربەر لە وڵاتەکەی لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا بۆ بەرزترین ئاست بەزربووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ کە چەند ھەفتەیەکی دیکە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگرێتە دەست، لە تویتێکدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ھەڵسەنگاندنی بۆ نیشاندەری متمانەی بەکاربەر کرد.
ترەمپ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: ''نیشاندەری متمانەی بەکاربەر لەمانگی کانوونی یەکەمدا چوار خاڵ بەرزبووەتەوە و بووەتە ١١٣.٧ واتە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵی رابردوودا ھەڵکشاوە. سوپاس دۆناڵد''. تویتەکە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاتر لە ١٠ ھەزار کەس کۆمێنتیان لەسەر نووسیوە.
تویتەکەی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لەرێگەی ھەژماری خۆیەوە و سوپاسکردنی خودی خۆی، بووە مایەی مشتومڕ لەنێوان لایەنگران و نەیارانیدا.