Dildar Baykan
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران به‌رده‌وامه له په‌لاماره‌كانی و گوتی، "تا ئێران به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، سزاكان(ی ئه‌مریكا) كهمناكرێنهوه و به‌پێچه‌وانه‌وه قورس‌تر ده‌كرێن".
تره‌مپ له‌میانه‌ی 74همین دانیشتنی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به گرژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كرد و گوتی، "هه‌موو وڵاتێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه كه دژی ئێران هه‌ڵوێست بنوێنێت".
تره‌مپ وه‌بیریهێنایه‌وه كه به‌م دواییه چه‌ندین سزایان خستووه‌ته سه‌ر ئێران و جه‌ختی كرده‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێران به‌رده‌وامه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: "تا ئێران به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، سزاكان(ی ئه‌مریكا) كهمناكرێنهوه و به‌پێچه‌وانه‌وه قورس‌تر ده‌كرێن".
تره‌مپ باسی له قۆناغی ئاشتیی ئه‌فغانستانیش كرد و گوتی، "تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه له په‌لاماره‌كانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كان نابین له‌پێناو ئاشتیدا".