Mahmut Geldi,Eşref Musa
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی رژێم لە سووریا، بەشار ئەسەد لە میانی سەردانێکی دا بۆ ئیمارات، چاوی بە جێگری سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن راشد ئال مەکتووم کەوت.
جێگری سەرۆکی ئیمارات لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە و رایگەیاندووە "جێگری سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن راشد ئال مەکتووم بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دۆستانەییەکانی نێوانیان لەگەڵ سەرۆکی رژێم لە سووریا، بەشار ئەسەد کۆبووەوە".
لە رایگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە ئال مەکتووم لە کۆبوونەوەکەدا، هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ سووریا خواستوە و داوای سەقامگیری و بوژانەوەی ناوچەکەی کردووە.
لە رایگەیەندراوەکە ئاماژە بە پەیامی جێگری سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن راشد ئال مەکتووم کراوە و هاتووە "وڵاتی ئیمارات، بە گرینگییەوە دەڕوانێتە دەستپێکردنی پڕۆسەی کاری پێکەوەیی لەگەڵ سووریا. ئیمارات بە نیازی چەندین رێککەوتنی نوێیە لەگەڵ سووریا کە لە بەرژەوەندنی هەردوو لادایە".
بەشار ئەسەد دوا بە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئال مەکتووم، لەگەڵ جێنشینی ئهبوزهبی، شێخ محهمهد بن زاید ئال نههیان کۆبووەوە.
- هەواڵەکەی ئاژانسی هەواڵیی "SANA"ی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی "SANA"ی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد، سەردانەکەی بەشار ئەسەد بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوو لە وەزیری دەرەوە، فەیسەڵ میقداد، وەزیری کاروباری سەرۆکایەتی، مەنسوڕ عەززام و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، بەشار جەعفەری بەڕێوەچوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەباری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بواری وەبەرهێنان کرا.