Mehmet Tosun,Haydar Şahin
19 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2022
تاران – AA
لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لە ئێران پێشوازی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرا لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیبراهیم رەئیسی-یەوە.
لە کاتێکدا سەرکۆمار ئەردۆغان دەچووە گۆڕەپانی رێوڕەسمەکە لە کۆشکی سەعدئاباد، لەلایەن رەئیسی-یەوە پێشوازی لێ کرا.
دوای ئەوەی ئەردۆغان و رەئیسی لە گۆڕەپانی رێوڕەسمەکە چوونە جێی خۆیان، مارشی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێ درا.
هەردوولا سڵاویان لە سەربازانی ریزبەستوو کرد و دواتر تۆقەیان لەگەڵ یەکتردا کرد و وێنەیان چرکێندرا.

هەریەک لە وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار؛ وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو؛ وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو؛ وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی؛ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، فاتیح دۆنمەز؛ وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو؛ وەزیری بازرگانی، مەهمەت مووش؛ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مستەفا ڤارانک؛ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)، هاکان فیدان؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
سەرکۆماری تورکیا و سەرکۆماری ئێران دواتر بەرەو هۆڵی کۆبوونەوەی دووقۆڵی بەڕێ کەوتن.