Mehmet Nuri Uçar
09 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2022
قودس - AA
بە بەشداری دەیان هەزار کەس نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی ئەقسا کە دەکەوێتە ناوچەی شاری دێرین لە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو ئەنجام درا.
فەرمانگەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودس بڵاویكردهوه، نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس نوێژی جەژنی قوربانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامداوە.
دەیان هەزار فەڵەستینی بە مەبەستی بەشداریکردن لە نوێژی جەژن بەرەبەیان پۆل پۆل روویان لە مزگەوتی ئەقسا کرد.

گەنجانیش دیارییان پێشکەشی ئەو منداڵانە کرد کە لەگەڵ کەسوکاریان هاتبوونە مزگەوتی ئەقسا.
- پۆلیسی ئیسرائیل رێگەی بە ژمارەیەک لە فەڵەستینییەکان نەدا بچنە مزگەوتی ئەقسا
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی فەڵەستین بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆلیسی ئیسرائیل لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا جێگیرکراون.
پۆلیسی ئیسرائیل ژمارەیەک لە گەنجەکانی لە بەردەم دەرگای مزگەوتی ئەقسا راگرت، دوای وەرگرتنی ناسنامە لێیان، رێگەی بە چوونی ژمارەیەکیان نەدا بۆ ناو مزگەوتەکە.