Rewa Mahmut Hasan
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
حەلەب - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەکەن لە باکووری حەلەب و بەهۆیەوە ٦ کەسی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن و ١٩ ی تریش بریندار دەبن.
لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەرپرسێکی بەرگری شارستانی بەناوی مەحمود ئالوش ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بە بۆمبی (ڤاکوم) هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی مەشهەد لە باکووری حەلەب کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایەو بەهۆیەوە ٦ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوەو ١٩ ی تریش برینداربوون. ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەیەکی زۆر کەسانی مەدەنیان لەژێر داروپەردوودا هێنراونەتە دەر و زۆرێک لە دووکان و بازار و ماڵەکان گڕیان گرتووە.
لەدوای رێککەوتنی رووسیاو ئەمریکا لەسەر ئاگربەستی ناو سووریا کە لە ١٢ تا ١٩ ی ئەیلوولی بەردەوام بوو، رژێمی ئەسەد بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی رووسیا رۆژهەڵاتی حەلەب بە خەستی بۆردومان دەکات و لە ١٩ ی ئەم مانگەوە تائێستا بەهۆی بۆردومانەکانەوە ٤٨١ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوەو هەزار و ٦٤٦ ی تریش برینداربوون.