Abdullah Shukur
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
سۆچی - AA
لە شاری سۆچی رووسیا، کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن تێدا بەشداری نەکرد، ئەنجامدرا و تێدا بڕیاری پێکھێنانی کۆمیتەی دەستوور درا.
بەپێی ئەو بەیاننامەیەی لایەنەکان پەسندیان کردووە و وێنەیەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لایەنە بەشداربووەکان داوای کۆتایھێنانی شەڕ و پێکدادانەکانیان لە سووریا کردووە.
لە بەیاننامەکەدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی یەکێتی سووریا داوای دانوستانی نیشتمانی کرا و راشگەیەنرا کە بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری پێکهێنانی کۆمیتەی دەستوور دراوە.
راشگەیەنرا کە ئەو کۆمیتەیەی دەستوور، ئافرەتان و سەرۆکی ھۆزەکان و لایەنە سەربەخۆکان و شارەزایانی سووریا و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێم لەخۆ دەگرێت.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا بەمەبەستی ھاوکاریکردنی لایەنەکان بۆ راپەراندنی کارەکانی کۆمیتەی دەستوور لە شاری جنێڤ راسپێرێت.