Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌مریكاوه به‌شێكی په‌سه‌ندكرا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر داخوازی نوێی هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات ده‌بێت كه زۆینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا كه له مانگی ئاداری رابردوودا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌ركرا، به‌ڵام له لایه‌ن دادگاوه گه‌ڕێندرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌وه به‌شێكی په‌سه‌ند كرا، ئێواره‌ی دوێنێ چووه‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره‌كه كاتژمێر 20:00 به كاتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به درێژایی سێ مانگ كاری پێده‌كرێت و له فڕۆكه‌خانه‌كانیش نابێته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
- "ده‌ستگیران به خزمی نزیك ئه‌ژمار ده‌كرێت"
له كاته‌كانی چوونه‌بواری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ راگه‌یاندنی ئه‌مریكی دووا و، باسی له‌وه كرد كه یاساكه له‌سه‌ر بابه‌تی داخوازی نوێیه بۆ ڤیزا له سووریا، عێراق، لیبیا، سودان، سۆماڵ و یه‌مه‌ن-ه‌وه‌و به‌ڵام دهستگیرانیش بۆ به‌شی "په‌یوه‌ستی خزمایه‌تی" زیادكراوه.
له رێگه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریهشهوه ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه‌وه داوای نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ڤیزا ته‌ماشا ده‌كرێت كه ئایا له ئه‌مریكا دایك و باوك، هاوسه‌ر، منداڵ، منداڵی پێگه‌یشتووی كوڕ یان كچ، زاوا، بووك، ده‌ستگیران یان برایان هه‌یه له ئه‌مریكا بژی یان نا.
هه‌روه‌ها به پێی بڕیاره‌كه نه‌نك و باپیر، خاڵ، مام، پور، برازا، خوشكه‌زا، زاوا و براژن به خزمی پله دوو ئه‌ژمار كراوه و ناچنه چوارچێوه‌ی "په‌یوه‌ستی خزمایه‌تی".