Sarmand Hameed
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردووەتەوە تیایدا هاتووە: "لە کاتژمێر ٧:٣٧ ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە بە پێوەری ریختەر و لە قوڵایی ١٠ کلم لە نزیک سەرپێلی زەهاو تۆمارکراوە و لە تەواوی ناوچەکان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێکراوە".
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ئەژی چەتۆ حەسەن لە لیدوانیکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بومەلەرزەیەک پاریزگاکانی ھەولیر و سلیمانی و ھەلەبجە و ناوچەکانی گەرمیان و راپەرینی گرتەوە کە گوڕەکەی بەشیوەیەک بووە ھەستی پیکراوە و ھیشتا بەتەواوی پلەکەی دیارنییە، بەڵام لە زۆر شوینی ھەریمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکانی نیوان عیراق و ئیرانی هەستی پێکراوە.
ئەژی چەتۆ حەسەن گوتیشی: "ناوەندی بوومەلەرزەکە سەرپیلی زەھاو بووە لە ئیران بووە وگوڕەکەی ٦.٥ پلە بووە بە پێوەری و ھیشتا زیانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ھەریمی کوردستان نەزانراوە".
هاوکات بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، ئاسۆ کەمال لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە کاتژمێر ٠٧:٣٧ خولەک بە کاتی ھەرێمی کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦,٥ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی سەرپێڵی زەھاو لە پارێزگای کرماشان لە ئێران روویداوە بە قوڵایی ١٠ کلم و بە دووری ١٧٠ کلم لە پارێزگای سلێمانی و ١١٠ کلم لە قەزای دەربەندیخان بووە".