Nuri Aydın
24 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
کاتماندو – AA
لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ئەمڕۆ بەگوڕی ٥،٩ پلە شارۆچکەی باجورا سەربە ویلایەتی سودورپاشچیم رۆژئاوای نیپالی هەژاند، کەسێک گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری یەکەی کارگێڕیی باجورا، پوسکار خادکا رایگەیاند کە بوومەلەرزەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی نیپال بەگوڕی ٥،٩ پلە شارۆچکەکەی هەژاندووە.
بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی بوومەلەرزەکەدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.
پوسکار خادکا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شارۆچکەکە کراون و گوتی: "بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ژمارەیەک گەوڕ و تەویلە ژێر خاک کەوتوون".
ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە هێشتا زانیارییان لەبارەی ژمارەیەک لە گوندەکانی دەوروبەرەوە پێ نەگەیشتووە، باسی لەوەیش کرد کە هێشتا زیانەکانی بوومەلەرزەکە بەتەواوی نەزاندراون.
بەرزترین چیاکانی جیهان لەو ناوچەیەن و زوو زوو بوومەلەرزە ناوچەکە دەهەژێنێت.