Ahmet Furkan Mercan
25 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
تۆکیۆ - AA
لە کەناراوەکانی پارێزگای فوکوشیما باکووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە روویدا.
بەپێی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن (JMA)، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە لە کەناراوەکانی شاری ئیشینۆماکی سەربە پارێزگای فوکوشیما روویداوە.
بوومەلەرزەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠١ بەکاتی ناوخۆ و لە قوڵایی ٥٠ کیلۆمەتر روویداوە و دوای روودانیشی، هۆشداری نەدرا لەبارەی دروستبوونی شەپۆلی گەورە.
هاوکات هێزی بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی میاگی، ئیواتی، یاماگاتا و ئایباراکی هەستی پێ کراوە.