Emrullah Cesur
17 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2025
ئهنقهره - AA
کاتژمێر ٠٤:١٥ به كاتی ناوخۆ، لە قهزای هاسا سەر بە پارێزگای هاتای، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕیختەر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، لە قهزای هاسا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕیختەر تۆمار کراوە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٧،٤١ کیلۆمەتر ڕوویداوە.