بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٢ پلە ژاپۆنی ھەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ڕۆژئاوای ژاپۆن، ڕوویدا.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ڕۆژئاوای ژاپۆن، ڕوویدا.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن (JMA) بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٢ پلە بەپێوەری ڕێختەر ویلایەتی شیمانا ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی ھەژاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە ڕوویداوە.
بەرپرسانی ژاپۆن، ھۆشداریان نەداوە لەبارەی ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی بەھۆی بوومەلەرزەکەوە، لە ویلایەتی شیمانا.
ھێشتا نازانرێت کە ئایا بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی و ماددی لێکەوتووەتەوە یان نا.
