Ömer Aydın,Ramal Abdullah Mahmood
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند "به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته ده‌یسه‌لمێنێت چه‌كی كیمیایی له سووریا به‌كارهاتووه".
له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی TF1 فه‌ڕه‌نسی، ماكڕۆن له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی سووریا، ماكرۆن گوتی: "به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته ده‌یسه‌لمێنێت چه‌كی كیمیایی له سووریا به‌كارهاتووه".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به چاوی خۆیان ده‌بینن ژنان و منداڵان له سووریا له هه‌لومه‌رجێكی زۆر دژوار‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و گوتی: "پێویسته ره‌چاوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت له سووریا".
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رنجی بۆ گرنگی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه راكێشا و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه بستێنن و گوتیشی: "پێویسته ئاماده‌كاری بكرێت بۆ قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی بۆ سیسته‌مێكی ئازاد كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كه‌مینه‌كانی سووریا بكات" و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌مجۆره ئاشتی و سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌كێشێت.