Mohammad Farid Mahmoud Abdullah
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
ئاژانسی هەواڵیی بلۆمبێرگ-ی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپیک پڵەس لەڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمەیش ئەوە دەردەخات کە هیچ هەموارکردنەوەیەک لە سیاسەتی ئێستای بەرهەمهێناندا، ئەنجام نادات.
ئۆپیک پڵەس لە چواری مانگی کانوونی یەکەمدا، کۆدەبێتەوە و ئەوەیش یەکەم کۆبوونەوە دەبێت کە دوای هەموارکردنەوەی میکانیزمی بەرهەمهێنان ئەنجام بدرێت.
ئۆپیک پڵەس لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا کە لەم مانگەوە، رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ کەم بکرێتەوە.
پێنجی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو بڕیاری یەکێتیی ئەورووپا بە قەدەغەکردنی گواستنەوەی نەوتی رووسیا کە لەڕێگای دەریاوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە ئەمەیش هەڕەشەیە بۆسەر کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا و کەمبوونەوەی داهاتە وەدەستهاتووەکانی ئەو وڵاتە.