Abdullah Shukur
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە نوێنەری تایبەتی خۆی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک دەستی لەکار کێشاوەتەوە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.
راگەیەندرا کە مەکگورک ماوەیەک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە کە "کشانەوە لە سووریا لۆژیکانە نییە"، و لەبەر ئەوەی ناوبراو لەگەڵ بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانیان لە سووریا نەبووە، بۆیە نامەی دەست لەکار کێشانەوە پێشکەش بە وەزیری دەرەوە، مایک پۆمپیۆ کردووە.
مەکگورک لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە داعش تاکو ئێستا لە ناوچەکەدا چالاکە و بە تەواوی لە ناوچەکەدا شکستی نەهێناوە، بەرگریی لەوەش کردووە کە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا دەرفەت بەو رێکخراوە دەدات کە دووبارە بڵاوبێتەوە.
برێت مەکگورک لە لایەن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دیاریکرابوو، مەکگورک بەھۆی وێنەگرتنی لەگەڵ بەرپرسەکانی یەپەگە و لێدوانەکانی، جار بە جار دەبووە جێگەی رەخنەی تورکیا.