Abdullah Shukur
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حوسێن موفتوئۆغڵو کاردانەوەی لەبارەی لێدوانەکانی نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەكگۆرک پەیوەندیدار بەبوونی چەند رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ئیدلب و پەیوەندییان بە تورکیا نیشاندا و گوتیشی: "ئەم لێدوانە تێکدەرانەیە پرۆتێستۆ دەکەین".
گوتەبێژ موفتوئۆغڵو لەبارەی لێدوانەکانی مەکگورگ کە لە دامەزراوەیەکی فیکری ئاماژەی پێکردبوو، گوتی: "کاردانەوەمان لەبارەی گوتەکانی مەکگورک لەبارەی بوونی چەند رێکخراوێکی تیرۆریستی لە شاری ئیدلب و پەیوەندی ئەمانە بە وڵاتەکەمان، لە ئاستێکی باڵا بە ناوبراومان راگەیاندووە و وڵاتەکەمان بە ھەموو شێوەیەک ئەو لێدوانە تێکدەرانەیە پرۆتێستۆ دەکات".
گوتیشی: "بوونی لێدوانی هاوبەش لە نێوان ئەو لایانانەی کە لە دژی داعش شەڕ دەکەن، یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە رێگر دەبێت لە گەشەسەندنی رێکخراوەکانی تیرۆریستی لە عێراق و سووریا. داوای ئێمە لەبارەی پشتیوانی نەکردنی گرووپی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە بە ھەر مەبەستێک بێت ، بەبیرلایەنەکان ھێنراوەتەوە".
موفتوئۆغڵو راشیگەیاند کە کاردانەوەی وڵاتەکەی لە دژی لێدوانەکانی مەکگورگ بە رێگەی باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن بە پەرپرسانی ئەمریکا رادەگەیەنرێت.