Abdullah Shukur
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، مەحمود عەباس لەبارەی بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ژمارەیەک وڵات لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس و پێشھاتەکانی ناوچەکە، زانیاریی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاڵوگۆڕ کرد.
ھەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و عەباس ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان کرد لەسەر چۆنییەتی رێگری لەو ھەنگاوانەی کە ئاستەنگ دەخەنە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دووبارە جەختی لە پشتیوانی تورکیا لە دۆزی رەوای فەڵەستین کردەوە.