Dildar Baykan Atalay
25 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر ئۆكراینا جه‌نگی هه‌ڵبژاردووه و ده‌ره‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند ده‌كات، ژماره‌یه‌ك گه‌مارۆی راگه‌یاند كه سیستمی بانكی رووسی و ئابووری وڵاته‌كه ده‌كاته ئامانج.
جۆ بایدن دوای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له كۆشكی سپی ئه‌نجامدا.
بایدن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا بێ هیچ هۆكار و پێویستییه‌ك ده‌ستیان به "هێرشێكی سته‌مكارانه" بۆسه‌ر ئۆكراینا كردووه و به‌وشێوه‌یه‌ی كه چه‌ندین مانگه ئه‌وان هۆشداریی ده‌ده‌ن و رووسیا له‌باره‌ی ئۆكرایناوه ده‌نگۆی درۆ بڵاوده‌كاته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ڤلادیمیر پوتین له‌و كاته‌دا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دا بووه، بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگی داوه و رایگه‌یاند: "پوتین شه‌ڕفرۆشه. ئه‌م شه‌ڕه پوتین هه‌ڵیبژارد. ئێستاش خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌مه بگرن. ئه‌مڕۆ گه‌مارۆی نوێ دژی رووسیا و سنوورداركردنی هه‌نارده‌كردن، راده‌گه‌یه‌نم".
- بایدن سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
جۆ بایدن ئاشكرای كرد، سزا به‌سه‌ر چوار بانكی رووسیادا ده‌سه‌پێنن كه بانكی VTB، دووه‌م گه‌وره‌ترین بانكی رووسیایان تێدایه و كۆی گشتیی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و بانكانه بلۆك ده‌كه‌ن كه ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك تریلیۆن دۆلار.
بایدن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له گوتاره‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌یدا باسی له‌وه كردووه، به‌مه‌به‌ستی دڵنیاییدانه ئه‌ندامانی ناتۆ، هه‌ندێک له هێزه‌كانیان له ئه‌ورووپا بۆ وڵاتانی باڵتیك گواستووه‌ته‌وه، راشیگه‌یاند سه‌ربازی زیاتر بۆ ئه‌ورووپا، له‌سه‌روویانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌نێرن.