Yusuf Özcan
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
پاریس - AA
باڵیۆزی فەڕەنسا لە تورکیا، ھەرڤی ماگرۆ بەمەبەستی راوێژکردن، بانگھێشتی وڵاتەکەی کرایەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆشکی ئیلیزێ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لێدوانەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن مایەی قبوڵ نییە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە باڵیۆزی فەڕەنسا لە تورکیا، ھەرڤی ماگرۆ بەمەبەستی راوێژکردن بانگھێشتی فەڕەنسا کراوەتەوە.
ئەردۆغان ئەمڕۆ رەخنەی لە فەڕەنسا گرت و گوتی: " ئەو کەسەی پێیی دەگوترێ ماکرۆن چی کێشەیەکی لەگەڵ ئیسلام ھەیە؟ چی کێشەیەکی لەگەڵ موسڵمانان ھەیە؟ ماکرۆن پێویستی بە پشکنینی ھزری ھەیە، چونکە چۆن سەرۆکی دەوڵەتێک بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەھا لە پەیرەوانی ئایینی جیاواز (موسڵمانان) لە وڵاتەکەیدا، دەکات، دوای یەک ساڵ ھەڵبژاردن ھەیە. چارەنووسی (ماکرۆن) لە ھەڵبژاردنەکان دەبینین. پێموایە رێگاکەی زۆر دوورە".