Washington DC
واشنتۆن - AA
کۆی ژمارەی ئەوانەی کە لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشت ٢٢٩ ھەزار و ٤٩٧ کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری "Worldometer" کە پەیوەندیدارە بە بڵاوکردنەوەی داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان، کۆی ژمارەی ئەوانەی کە لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشت ٢٢٩ ھەزار و ٤٩٧ کەس.
راشگەیەندرا کە ئەمە بەرزترین رێژەی زیادبوونی حاڵەتە لە یەک رۆژدا لەوەتەی دەستپێکی بڵابوونەوەی پەتاکە.
راشگەیەندرا کە بە زیادبوونی ھەزار و ٧٤ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٢٩ ھەزار و ٤٩٧ کەس.
ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەتەوە پێنج ملیۆنی تێپەڕاند و کۆی ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون ١٣١ ملیۆنی تێپەڕاندووە.