Muhammet Tarhan
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، نه‌خشه‌ی سێڤیلیا سه‌باره‌ت به به‌ناو سنووره ئاوییه‌كانی یۆنان بۆ ئه‌مریكا به‌های یاسایی نییه.
باڵیۆزخانه‌كه له رێگای نووسینی "له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی به ناوی نه‌خشه‌ی سێڤیلیا بڵاوكراوه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ له میدیای توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر بۆچوون خراونه‌ته روو" له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا وه‌ك پره‌نسیپ نابێته لایه‌نێك له ناكۆكی نێوان ده‌وڵه‌تان له‌باره‌ی ناوچه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی، نووسراوه "سه‌باره‌ت به 'ستاتۆی یاسایی' نه‌خشه‌ی سێڤیلیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێی وا نییه ئه‌م نه‌خشه‌یه گرنگی یاسایی هه‌بێت. دیاره یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش، ئه‌م نه‌خشه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نابینێت".
هه‌روه‌ها به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دیاریكردنی ناوچه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی به پشت به‌ستن به یاسای نێوده‌وڵه‌تی له میانی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تان بڕیاریان لێوه ده‌درێت و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌مریكا به‌توندی پشتیوانی له دانوستانی و دیالۆگی نیازپاكانه ده‌كات و هانی توركیا و یۆنان ده‌دات به‌زووترین كات ده‌ست بكه‌نه‌وه به كۆبوونه‌وه‌كانیان".