توركيا, سياسەت, جيهان

کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە خستنی کۆمپانیایەکی دەریاوانی تورکی بۆ لیستی سزاکان

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ''ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دەخوازێت، دەبێت واز لەو هەڵوێستە لایەنگیریە بهێنێت و بە راوێژ و هاریکاریی لەگەڵ تورکیا جووڵە بکات''.

Muhammet Tarhan  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 22.09.2020
کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە خستنی کۆمپانیایەکی دەریاوانی تورکی بۆ لیستی سزاکان

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیوەندیە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، کاردانەوەی نیشان دا سەبارەت بە خستنی کۆمپانیایەکی دەریاوانی تورکی پەیوەست بە لیبیا بۆ لیستی سزاکان و رایگەیاند ''بەلای ئێمەوە هیچ بەهایەکی نییە''.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕیاری خستنی کۆمپانیایەکی دەریاوانی تورکی پەیوەست بە لیبیا بۆ لیستی سزاکان بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەرکرابوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پەیوەندیە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کۆمپانیایەکی دەریاوانیمان پەیوەست بە لیبیا خراوەتە لیستی سزاکانەوە کە ئەوەیش بەلای ئێمەوە هیچ بەهایەکی نییە''.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لەکاتێکدا یەکێتیی ئەورووپا خەڵاتی ئۆپەراسیۆنە گەورەکە و رێبەری هێزە چەکدارە ناشەرعییەکانی خۆرهەڵاتی لیبیا، خەلیفە حەفتەر دەکات، هاوکات سزای حکوومەتی لیبیا دەدات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدا نراوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لە کاتێکدا حکوومەتەکەمان ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر ئەو هاوکاریانەی بۆ حکوومەتی شەرعی دەکرێن بە پێشێلکاری ناوزەند دەکات، هاوکات نەبینینی ئەو کۆمپانیا و وڵاتانەی بەتایبەتی ئیمارات کە پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی وشکانیی و ئاسمانییشەوە چەک بۆ حەفتەری کودەتاچی دەنێرن، نیشانەیەکی روونی هەڵوێستی لایەنگیی یەکێتیی ئەورووپایە''.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە یەکێتیی ئەورووپا لەبری گرتنەبەری هەڵوێستێک کە لایەنگری شەرعیەتی نێودەوڵەتی بێت، دەبینرێت بەو ئۆپەراسیۆنە گەورەیەی کە خەڵاتکردنی پەلاماردەرەکەیە پێداگرە لەسەر بەردەوامیدان بە هەڵوێستی دووفاقیی.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لەکاتێکدا هەوڵ و تەقەلا دەدرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژیی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دەرکردنی بڕیارێکی وا هەڵە زۆر ناڕەوایە و هاتووە ''ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دەخوازێت، دەبێت واز لەو هەڵوێستە لایەنگیریە بهێنێت و بە راوێژ و هاریکاریی لەگەڵ تورکیا جووڵە بکات''.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیوەندیە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەورووپا کە دوێنێ لە بڕۆکسل بەڕێوەچوو، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بڵاویکردەوە کە بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆی چەکی سەر لیبیا سێ کۆمپانیای تورکی، ئوردنی و کازاخستانی خراونەتە لیستی سزاکانەوە، هەروەها بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە دوو هاووڵاتی لیبیا ناویان خراوەتە لیستی سزاکانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın