Mazın Asad
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند: "پێویسە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بکات بە ھەڵەسەنگاندن بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا دوای شەڕ".
پوتین لە گوتارێکی لەمیانی ١٣٧مین کۆبوونەوەکانی یەکێتی پەرلەمانەکان لە مۆسکۆ کە سەرۆک پەرلەمانی تورکیا ئیسماعیل قارەمان-یش تێدا بەشدار بوو، رایگەیاند بە سایەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە نێوان تورکیا، ئێران و رووسیا، رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی چوار ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا کراوە.
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە دا کە لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مەرجەکانی دیالۆگی نێوان حکوومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆن پێکھاتووە و گوتیشی: "بە سایەی ئەو ھەنگاوانەی ھاوێژراوە، یەکپارچەیی خاکی سووریا پارێزرا و رێگەخۆشکەریش بوو بۆ پاککردنەوەی تیرۆر".
ڤلادیمیر پوتین گوتیشی: "پێویسە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بکات بە ھەڵەسەنگاندن بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا دوای شەڕ. پێویستە گەلانی وڵاتەکانیش بۆ بەھێزکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی و بەھێزکردنی دامودەزگاکانی سووریا رۆڵێکی کارا بگێڕن".
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پوتین جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بە دووفاقی مامەڵە نەکرێت و گوتیشی: "رووسیا لە نێو ئەو پێکھاتەیەی کە لەگەڵ ئەو ھاوبەشە راستەقینانەکانی پێکی ھێناوە، لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت".