Gülşen Topçu
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
عەدەن - AA
سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەمەنی، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی رۆژنامەنووسە بەدیل گیراوەکان.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەندیکاکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە لە چوارچێوەی گۆڕینەوەی دیلەکان کە دوێنێ لەنێوان حوسیەکان و حکوومەتدا بەڕێوەچوو، پێنج رۆژنامەنووس ئازادکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن، مارتن گریفیس کراوە بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی رۆژنامەنووسانی دیکە.
هەروەها سەندیکاکە بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان کرد کە گرنگیی بە ئازادی بۆچوون و رادەربڕین بدەن، بەتایبەتی فیدراسیۆنەکانی رۆژنامەنووسانی عەرەب و رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی، تا ئازادکردنی هەموو رۆژنامەنووسان تێبکۆشن.
ئەو رۆژنامەنووسانەی دوێنێ لە چوارچێوەی گۆڕینەوەی دیلەکاندا ئازادکران بریتیبوون لە؛ هیشام تەرموم، هیشام ئەلیوسفی، هەیسەم ئەلشیهاب، عیسام بیلقیس و حەسەن عەنەب.
دوێنێ لەیەمەن حکوومەت ٤٧٠ دیلی ئازاد کرد، حوسیەکانیش ٢٤٠ دیل.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن گریفیس، ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە ١٨ی ئەیلوولدا لە سویسرا حکوومەتی یەمەن و حوسییەکان دەستیان بە دانووستان کردووە بۆ گۆڕینەوە دیلەکان.