Bayram Altuğ,Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
جنێڤ - AA
كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، میشێل باچێلێت بانگه‌وازی كرد، پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌شدارییان پێبكرێت له لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی و شوێنی ته‌رمی خاشقچی ئاشكرا بكرێت.
باچێلێت كوشتنی خاشقچیی به تاوانێكی بێڕێزانه ناوبرد و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بۆ ئه‌و تاوانه ئه‌نجامبدرێت و ئه‌نجامده‌رانی به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێت.
باچێلێت بانگه‌وازی كرد، پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به‌شدارییان پێبكرێت له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و گوتی،"به‌ستایشه‌وه پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیا و سعوودیه‌وه ناویان دراوه له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه".
ناوبراو گوتیشی، "بانگه‌واز له به‌رپرسانی سعوودی ده‌كه‌م بێ دواكه‌وتن و خۆدزینه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه، شوێنی ته‌رمی خاشقچی ئاشكرا بكه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی ٢ی تشرینی یه‌كه‌م نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست و نووسه‌ری سعوودی جه‌مال خاشقچی به مامه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد له ئیستانبوڵ، جارێكی دیكه نه‌بینرایه‌وه.
دوای 18 رۆژ به‌رپرسانی سعوودی كوژرانی خاشقچییان له‌نێو بینای كۆنسوڵخانه‌كه‌دا راگه‌یاند و تا ئێستا نازانرێت ته‌رمی ناوبراو له‌كوێیه.