Mohammed Baqi Hussein
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و 400 ملیۆن دۆلاره‌ی له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ئێران نێردرا، لهبهراموبهر ئازادكردنی چوار هاووڵاتیی ئه‌مریكی كه له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌رن دراوه.
له‌هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی Wall Street Journal كه به پشتبه‌ستن به به‌رپرسانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بانگه‌شه ده‌كرێت ئه‌مریكا له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ناردووه بۆ ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی چوار هاووڵاتیی ئه‌مریكا كه له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ربوون و په‌یامنێری واشنتۆن پۆست جه‌یسن رێزایان-یشیان تێدابووه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه كه له‌ناو ئه‌و 400 ملیۆن دۆلاره‌دا یۆرۆ و فرانكی سویسریشی تێدابووه كه به‌هۆی گه‌مارۆكانی سه‌ریانه‌وه به‌كارهێنانیان له ئێران قه‌ده‌غه‌بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری له 17ی كانوونی دووه‌می رابردوودا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌بێت بدرێته‌وه به ئێران به‌و سووی چووه‌ته سه‌ری، گه‌یشتووه‌ته یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار كه له ساڵی 1981دا به‌مه‌به‌ستی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نێردراوه و دواتر به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانه‌وه بلۆك كراوه. كیری ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدابوو كه 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌و رۆژه‌ی كیری روونكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، چوار هاووڵاتییه ده‌ستبه‌سه‌ره ئه‌مریكییه‌كه ئازادكران. له‌میدیاكانی ئێرانیشدا ئاماژه به‌وه كرابوو كه ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی هاووڵاتییه‌كانیدا پاره‌ی بۆ ئێران ناردووه.