Kasım İleri
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌ربازێكی سه‌ربه هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا (مارینز) له مانگی شوباتدا به هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاری بریندارانی عه‌ره‌بی مه‌ده‌نی كردووه له سووریا له لایه‌ن یه‌په‌گه/پەکەکەوه ته‌قه‌ی لێكراوه و برینداركراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئه‌و هێرشه‌ی په‌رده‌پۆش كردووه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "Task and Purpose"ی ئه‌مریكی له هه‌واڵێكیدا پشتبه‌ستن به‌و سه‌رچاوانه‌ی زانیاریان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه هه‌یه، باسی له‌وه كردووه كه رووداوه‌كه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له نزیك شاری دێرازۆر روویداوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه رووداوه‌كه له‌وه‌وه روویداوه كه سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌ناوی كامیرۆن هالۆكۆڤیچ سه‌ره‌ڕای هۆشداری و ناڕه‌زایی چه‌كدارانی یه‌په‌گه/پەکەکە هاوكاری ئه‌و برینداره عه‌ره‌به مه‌ده‌نیانه‌ی كردووه له‌نێو بارهه‌ڵگرێكدا بوون و هاتوونه‌ته به‌رده‌م ده‌روازه‌ی بنكه‌كه.