Arbil
هه‌ولێر - AA
سەرۆکی سەنتەری تاسک بۆ ھزر و لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی، دكتۆر عوسمان عه‌لی رایگەیاند بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین، كێشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی جیهانیی ئیسلامییه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه پێویسته شه‌قامی كوردی ئه‌و كاردانه‌وه‌ی فیكریی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کە به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب هه‌یه‌تی، جیایی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ستەمەی له فه‌ڵه‌ستین به‌رامبه‌ر ئیسلام ده‌كرێت.
دكتۆر عوسمان عه‌لی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر کەرتی غه‌ززه لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''قەزیەی فەڵەستین، قەزیەی عەرەب نییە، بەڵکو قەزیەیەکی جیهانی ئیسلامییە، لەبەر ئەوەی ئەو شەقامە کوردییەی کەوا مەزڵوومە و کاردانەوەی ھەیە بەرامبەر فیکری نەتەوەیی و عەرەبی، دەبێت ئەو ھەڵوێستە جیابکاتەوە كه ئه‌مه كارێكه به‌رامبه‌ر ئیسلام نه‌وەك عه‌ره‌ب''.
دكتۆر عوسمان عه‌لی هەروەها گوتی: ''لە ساڵی ١٩٧١ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دەرکرد کە تیایدا دەڵێت (زایۆنیزم بزووتنەوەیەکی رەگەزپەرستییە)، بۆیە ئێمەش کۆدەنگیمان ھەیە کە زایۆنیزم بزووتنەوەیەکی رەگەزپەرستییە و لە زۆربەی دونیادا بەرھەمی ئیسرائیلی ناکڕدرێت و دەڵێن ئەمە بەرھەمی زوڵم و ستەمە''.
سەرۆکی سەنتەری تاسک بۆ ھزر و لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی، ئاماژه به هه‌ڵوێستی ئیسرائیل ده‌كات به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت ''لە سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاھو و چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی دیكه‌ی ئیسرائیلی، سەرەتا گوتیان دەبێت کورد خاوەن کیانی خۆی بێت، بەڵام دوو ھەفتە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر، ناتانیاھو بڕیارێکی دەکرد و گوتی، نابێت ھیچ بەرپرسێکی ئیسرائیل لێدوانی ھەبێت لەبارەی ئەوەی کە پێویستە کورد دەوڵەتی ھەبێت''.
دكتۆر عوسمان عه‌لی گوتیشی: ''ئێستا ئیدانەیەکی جیھانیی ھەیە بۆ پەلامارەکانی ئیسرائیل، بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ھەر بۆ هەست و سۆزی خەڵک کە سەدا ٩٠ی موسڵمانە و وەکو وڵاتانی دیکەیش، ھەر ھیچ نەبێت بڕیارێک دەربکات بڵێت ''ئێمە نیگەرانین'' کە ئەمە کەمترین شتە''.
سەرۆکی سەنتەری تاسک بۆ ھزر و لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مێژوویه‌كی هه‌ڵه‌دا نه‌بێت و گوتی: ''ئێمە لە ھەرێمی كوردستان کە بەشێکە لە ژینگەیەکی ئیسلامیی، با لەگەڵ هاوپەیمانی ھەڵەدا نەبین، ئه‌و ئاساییکردنەوەیەی چه‌ند قەوارەیەکی عه‌ره‌بی كردیان و گەلانی عه‌ره‌بی رەتیان كرده‌وه، ئێمه‌ش له كوردستاندا دەبێت زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌بین، ئێمه دواڕۆژمان لەگەڵ ئەو میللەتانەیە کە لە دەورووبەرمانن، ئیسرائیل رژێمکی رەگەزپەرستییە و دوارۆژی نییە و وەکو باشووری ئەفەریقا (ئەپارتاید) دەڕووخێت''.