سلێمانی
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ڕایگه‌یاند له‌ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا له‌شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ووڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ، دوو پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێز ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌رده ڕه‌ئوف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی گوت، ڕۆژی 15ی مانگی داهاتوو(ئاب/ئۆگستس)پاڵه‌وانێتی كاسی عه‌ره‌ب بۆ تێنسی سه‌رمێز له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان و تازه پێشكه‌وتووان و بێچووه شێران و منداڵان ئه‌نجام ده‌درێت و ماوه‌ی 8 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
بارام گوتی، له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا 13 ووڵات به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌بریتین له‌ووڵاتانی"عێراق ، میسر، سعودیه ، كوێت ، ئوردن ، فه‌ڵه‌ستین ، لوبنان، ئیمارات ، قه‌ته‌ر ِ، ئه‌مه‌ن ، جه‌زائیر ، سوریا ، جیبۆتی".
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌دوای ته‌واوبونی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه، له‌ڕۆژی 24 ی مانگی داهاتوو (ئاب/ئۆگستس)پاڵه‌وانێتی هه‌ڵه‌بجه‌ی عێراقی نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا 6 ووڵاتی عه‌ره‌بی به‌شداری پاڵه‌ونێتی كاسی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ سوید و ئێران به‌شدار ده‌بن و ماوه‌ی 4 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
بڕیار بوو ئه‌م پاڵه‌وانێتییه پێشتر له‌شاری دهۆك بێتهئهنجامدان، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له‌لایه‌ك و به‌ڕێوه‌چونی پاڵه‌وانێتی كاسی عه‌ره‌ب له‌شاری هه‌ولێر بۆ مانگی ئاب دواخرا.