Sarmand Hameed
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و خوێندن و رۆشنبیری ناسراو بە (یونسکۆ) کشاوەتەوە دوای ئەو بڕیارانەی رێکخراوەکە دەریکردوون کە واشنتۆن پێی وایە هاوهەڵوێستی ئیسرائیلە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەرمریکا رایگەیاندووە کە بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە یونسکۆ لە ٣١ کانوونی یەکەمی داهاتوو دەچێتە واری جێ بەجێ کردنەوە.
پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس رایانگەیاندبوو کە ئیدارەی واشنتۆن چەندین جار رێنوێنی ئەو دیبلۆماتکارە ئەمریکیانەی کردبوو کە بڕیارە لەچوارچێوەی تیمی نێردەی وڵاتەکەی لە رێکخراوی یونسکۆ کار بکەن، بەدوای کاری دیکەدا بگەڕێن، کە ئەمش وەک ئامادەکاری بوو بۆ کشانەوەی لە رێکخراوەکە بوو.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکاری رێکخراوەکە بۆ دیارکردنی ئەمیندارێکی گشتی نوێ بۆ رێکخراوەکە