Dildar Baykan Atalay
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن - AA
ئەو چەکدارەی لە ویلایەتی تێکساس باشووری ئەمریکا کەسەکانی ناو پەرستگایەکی جوولەکەکانی بە بارمتە گرت، یەک کەسیانی ئازاد کرد.
پۆلیسی شاری کۆلیڤیل سەربە ویلایەتی تێکساس لە راگەیەندراوێکدا لە تویتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە حەوت کاتژمێر بەرلە ئێستا، چەند کەسێکی ناو پەرستگایەکی جوولەکەکان بە بارمتە گیراون.
باس لەوەیش کرا کە کاتەکانی بەیانی لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئایینیدا چەکدارێک خۆی کردووە بە پەرستگاکەدا و کەسەکانی ناو پەرستگاکە بە حاخام-ەکەشەوە بە بارمتە گرتووە و تیمی سوات گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە هەڵمەت کردووە.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە کۆی چوار کەس کە بە بارمتە گیراون، یەک کەسیان ئازاد کراوە.
فەرمانڕەوای ویلایەتی تێکساس، گریگ ئابۆت لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە ''نزاکانمان گیرابوو. یەکێک لە بارمتەکانی ناو پەرستگاکە بە سەلامەتی رزگارکرا. هێشتا سێ بارمتە ماوە. قسەم لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی کۆلیڤیل کرد و پشتیوانی تەواوم بۆ خستەڕوو''.
لە لایەکی دیکەوە، کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان دەکات.