Adam Abu-bashal
05 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2021
ئەبوجا - AA
لە ویلایەتی کادونا ناوەڕاستی نێجیریا، ٦٥ کەس کە لەلایەن چەتەکانەوە بە بارمتە گیرابوون، ئازاد کران.
بەرپرسی ئاسایش و کاروباری ناوخۆی ویلایەتی کادونا، ساموێل ئاروان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەی جیکون، ٦٥ کەس کە لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا رفێندرابوون، ئازادکراون.
ساموێل ئاروان باسی لەوە کرد کە ئەوانەی ئازادکراون، باری تەندروستییان باشە و رادەستی خانەوادەکانیان کراونەتەوە.
ناوچەکە بووەتە مەیدانی شەڕ و پێکدادانی توندی نێوان فولانییەکان کە سەرقاڵی ئاژەڵدارین لەگەڵ هەندێک هۆزی ناوچەکە کە کاری کشتوکاڵ دەکەن.
ساڵی رابردوو لە ویلایەتی کادونا لە ئاکامی هێرشی چەکداری چەتەکاندا، ٩٣٧ کەس کوژراون و هەزار و ٩٧٢ کەسیش رفێندراون.
فولانییەکان کە بەمەبەستی ئاژەڵداری روویان لە باشووری وڵاتەکە کردووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جووتیاران ئاژەڵەکانیان دەدزن و هێرش دەکەنە سەر خۆیان.