Adam Abu-bashal
03 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
ئەبوجا - AA
لە ویلایەتی ئۆندۆ باشووری رۆژئاوای نێجیریا، ٧٧ کەس کە لە کڵێسایەکدا بە بارمتە گیرابوون، رزگارکران.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی نیشتمانیی نێجیریادا بڵاوکراونەتەوە لە نهۆمی خوارەوەی کڵێسایەکدا لە ناوچەی ڤالینتینۆ سەربە ویلایەتی ئۆندۆ، ٧٧ کەس بە بارمتە گیرابوون.
لە ئەنجامی ئەو زەنگی ئاگاداریەی کە دانیشتوانی ناوچەکە لێیاندا، هەر ٧٧ کەسەکە کە ٢٣یان منداڵ بوون رزگارکران.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پۆلیس لە ویلایەتەکە، فومیلایۆ ئۆدونلامی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە قەشەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.