جيهان

ئەمریکا.. پلانی ئاشتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

-رۆژنامەی واشنتۆن پۆست: "پلانەکەی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە (گرێبەستی سەدە)، دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین ناگرێتەوە".

Zana Natık Kerem  | 15.04.2019 - نوێکردنەوە : 16.04.2019
ئەمریکا.. پلانی ئاشتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

New York

واشنتۆن ــ AA

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە (گرێبەستی سەدە)، دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین ناگرێتەوە.

واشنتۆن پۆست نووسیویەتی، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا کە لە ناوەڕۆکی پلانەکە ئاگادارن ئاشکرایانکردووە کە لە ناوەڕۆکی پلانەکەدا، بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە باشکردنی رەوشی ئابووری فەڵەستینییەکان نەدراوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین ناگرێتەوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی لێدوانەکانی پێشووی جارید کۆشنەر راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکا لە ناوەڕۆکی پلانەکەدا، بنەماکانی چارەسەری دوودەوڵەتیی ھەڵوەشێندراوەتەوە.

رۆژنامەی ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پێشبینی دەکرێت پلانی ئاشتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە میانی ئەم وەرزە یان سەرەتاکانی وەرزی ھاویندا لە لایەن کۆشکی سپییەوە رابگەیەندرێت.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن رایگەیاندبوو کە راگەیاندنی پلانی ئاشتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆر نزیکبووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن