ئەمریكا
حكومدراوێك كە پێش ١٩ ساڵ لە ویلایەتی ئۆكلاھۆمای ئەمریكا بە لێدان ھاوكاری خۆی كشتبوو، بە دەرزی ژەھراوی كۆتایی بە ژیانی هێنرا.
كاربەدەستانی ویلایەتی ئۆكلاھۆما رایانگەیاند حكومدراو میخائیل لی ویلسۆن لە بەندیخانەی ئۆكڵاھۆما بە دەرزی ژەھراوی ئیعدام كۆتایی بەژیانی هێنرا.
ویلسۆن لەگەڵ سێ ھاورێی خۆی رۆژی ٢٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٥ بە تۆمەتی كوشتنی ھاوكاری خۆی ریچارد یۆست لە لایەن دادگاوە بڕیاری لەسێدارەدرانی بۆدەركرابوو.
دوو ھاوڕێ ویلسۆن لە ساڵی ٢٠٠٩ و ساڵی ٢٠١١دا لەسێدارەدران.