ئەمریکا کە حەفتەی رابردوو روو بەڕووی باهۆزی ھەرکول بوویەوە، لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا روو بەڕووی شەپۆلێکی سەرماو سۆڵەی جەمسەری باکوور بۆتەوە.
بەھۆی باوبۆرانی ھەرکول لە کەنەدا و باکووری ئەمریکا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمریکا ساردترین زستانی لەچاو بیست ساڵی رابردوو بە خۆیەوە بینی.
شەپۆلی سەرماو سۆڵە کە ناوی گردابی جەمسەری باکووری لێنراوە، دوای بۆرانی ھەرکول رووی لە ئەمریکا کرد و بەشێکی زۆری ئەمریکای گرتەوە. دابەزینی پلەی سەرما لە ئەمریکا پیێوانەی شکاند.
کاربەدەستانی ئەمریکا داوا لەو کەسانە دەکەن شوێنیان باش نییە بۆ ئەوەی روو بەڕووی مەترسی نەبنەوە بچنە پەناگاکانی نێو شارەکان.
ھاوکات کاربەدەستانی ئەمریکا داوا لە خەڵک دەکەن ئەگەر زۆر ناچار نەبن لە ماڵ نەچنە دەرێ.
لە لایەکی دیکە حەفتەی رابردوو بە ھۆیباهۆزی ھەرکول زیاتر لە ١٠ ھەزار گەشتی ئاسمانی دواخرابوون و ئەم حەفتەیەیش بە ھۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵەوە، زیاتر لە سێ ھەزار و ٧٠٠ گەشتی ئاسمانی دواخران.
ئەو گەشتە ئاسمانییانەی ئەنجامدران، یا رێگای خۆیان گۆڕیوە یا روو بەرووی دواکەوتن هاتوون.