Kasım İleri
18 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤیدانت پاتیل ئاماژەی بەوە کرد کە سیستمەکانی درۆنی ئێران لەلایەن رووسیاوە لە ئۆکراینا بەکارهاتووە و هۆشداری دا لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو لایەنانەی کار لەگەڵ ئێران دەکەن سەبارەت بە تەکنەلۆجیای دۆرن.
ڤیدانت پاتیل لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و باسی لەوە کرد کە پێشتر ئەمریکا بۆ جیهانی ئاشکرا کردووە کە ئێران پلانی فرۆشتنی سیستمەکانی درۆنی هەیە بە رووسیا و سوپای رووسیا ئەو سیستمانەی لە ئێران کڕیوە.
گوتیشی: ''ئەندازیارانی رووسیا چوونەتە ئێران بۆ مەشقکردن لەسەر بەکارهێنانی ئەم سیستمانە. زۆر بەڵگەی فراوانی گشتگیر هەیە کە ئەم سیستمانە دژبە ئامانجە سەربازیی و مەدەنییەکان بەکارهاتووە''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە پێویستی زانی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە و جیهانەوە لە نزیکەوە چاودێری ئەو مەترسییە بکرێت کە قووڵبوونەوەی رێککەوتنی نێوان ئێران و رووسیا دروستی کردووە و رایگەیاند:
''ئەمە بابەتێکە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین و لە پەیوەندییەکی نزیکداین لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان، بەتایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دابینکردنی چەکی مەترسیدار لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا. ئهو كهسانهی بازرگانی لهگهڵ ئێران دهكهن پێویسته زۆر وریا بن لە هاوكارییهكانیان، رهنگه پهیوهندی به پهرهپێدانی سیستمی فڕۆکەی بێ فڕۆكهوان، مووشهكی بالیستی یان ناردنی چهك له ئێرانهوه بۆ رووسیا ههبێت و پێویستە زۆر ئاگاداربن. ئەمریکا سڵ ناکاتەوە لە سەپاندنی سزا یان گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژ بەو کەسانە''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤیدانت پاتیل باسی لەوەیش کردووە کە پێویستی رووسیا بە هاوکارییەکانی ئێران، دەرخەری ئەو کێشانەن کە سوپای رووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا دووچاری بووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو بانگەشانەی بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن لە میانی جەنگی ئۆکراینا-رووسیادا چەکی بە لایەنێک فرۆشتبێت.