Sayed Khodaiberdi Sadat
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
کابول - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمب لە ویلایەتی وەردەک ناوەڕاستی ئەفغانستان، شەش مەدەنی کوژران.
قایمقامی قەزای کالریز سەربە ویلایەتی وەردەک، خەلیلوڕەحمان خەلیلی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد لە ناوچەی کۆتی ئیشرو، دوو بۆمب کە لە کەنار رێگا حەشاردرابوون لە میانی تێپەڕبوونی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاووڵاتییانی مەدەنی دەگوازنەوە تەقیونەتەوە.
لە ئاکامی تەقینەوەی هەردوو بۆمبەکەدا، شەش مەدەنی کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقاندنەوەی هەردوو بۆمبەکە رانەگەیاندووە.