Sayed Khodaiberdi Sadat
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
کابوڵ - AA
لە ویلایەتی قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک روویاندا و بوونە هۆی کوژرانی ١٣ هاووڵاتی مەدەنی.
لەو بارەیەوە گوتەبێژی ویلایەتی قەندەهار، باهیر ئەحمەدی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی ئاشکرا کرد پەلامارەکان لە شارۆچکەی سپین بوڵداک و لەڕێی دوو بۆمبەوە ئەنجامدراون کە لە کەناری رێگایەکەدا داندرابوون.
ئەحمەدی باسی لەوەش کرد کە بۆمبەکان یەک لە دوای یەک بە دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنیدا تەقیونەتەوە و لە ئاکامدا ١٣ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون کە سێ منداڵیشیان لەنێودابووە و سێ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستاش هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە پەلامارەکە رانەگەیاندووە.