Sangar Hamad Azeez
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لەلایەن جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەفغانستان راشد دۆستوم بەڕێوە دەبرێت، لە پارێزگای جەویزجانی باکووری وڵاتەکە ٣٥ چەکداری تالیبان کوژران.
لە روونکردنەوەیەکدا بۆ میدیاکاران، جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئەفغانستان راشد دۆستوم گوتی: "سوپای ئەفغانستان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێگای سەرەکی جەویزجان -ساری پول رێکخست و توانیان ٣٥ چەکداری تاڵیبان بکوژن و ٤٠ چەکداری دیکەش بریندار بکەن ئەمە لە کاتێکدایە کە ١٥ چەکداریشیان بە دیل لێ گیراوە".
جێگری سەرکۆماری ئەفغانستان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ناوچەیەکی زۆریان لە ژێردەستی تالیبان دەرهێناوە و بەردەوامیش دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکان.
لە بەرامبەردا رێکخراوی تالیبان رەتی کردەوە کە هیچ لە ئەندامەکانی بە دیل گیرابێت و رایگەیاند ئەوانەی گیراون هاووڵاتی سڤیلن.