Ruslan Rehimov
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سوپای ئەرمینیا ئاگربەستی پێشێل کرد و یەکەکانی ئازەربایجانی لە لاچین و یەکەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی لە پارێزگای تەرتەر بۆردومان کرد.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە سوپای ئەرمینیا لە کاتژمێر ٠٨:٠٥دا ئاگربەستی کاتی مرۆیی پێشێلکرد و، لە شاری لاچین-ی داگرکراوەوە تۆپبارانی یەکەکانی ئازەربایجان کرد کە لە گوندی سەفییان لە لاچین جێگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای ئازەربایجان بە درێژایی هەموو بەرەکانی جەنگ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە.
جێگری سەرکۆماری ئازەربایجان، حیکمەت هاجیێڤ، بڵاوی کردەوە کە سوپای ئەرمینیا لە کاتژمێر ٠٨:٠٤ەوە تۆپبارانی تەرتەر و گوندەکانی دەوروبەری دەکات.
ئەو ئاگربەستە کاتییەی ئەمریکا بەمەبەستی مرۆیی لە قەرەباغ رایگەیاند کە ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەری رێککەوتوون، لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بەکاتی ناوخۆ چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.