Kaan Bozdoğan
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندييەكى تەلەفۆنيى لەگەڵ سەركۆمارى مۆلدۆڤا، ئيگۆر دۆدۆن ئەنجامدا.
بەپێی راگهیهنراوێك كە لەلایهن سەرۆكايەتى پەيوەندييەكانى سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لە پەيوەندييەكەدا تاوتوێى پەرەپێدانى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا-مۆلدۆڤا و بابەتەكانى پتەوكردنى هاریكارییهكان كراوە.
لە ميانى پەيوەندييەكەدا،، سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سووربوونى خۆيانى لەسەر پەرەپێدانى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا-مۆلدۆڤا لەسەر بنەماى هاوبەشى ستراتيژیى راگهیاند.