Ömer Tuğrul Çam,Ata Ufuk Şeker
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2020
برۆكسل - AA
سەرۆكى كۆنسهی يەكێتى ئەورووپا، چارلز ميشێل ئاشكرایكرد زۆربەى كارەكتەرەكان بە ئەرێنى پێشوازييان لە پێشنیازی كۆنفرانسى فرەلايەنيى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كردووە، وڵاتان ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێواز، رۆژەڤ و رۆژژمێرى كۆنفرانسەكە.
چارلز ميشێل بەناوی يەكێتى ئەورووپاوە لە رێگەى ڤيديۆكۆنفڕانسەوە گوتارێكى لە ٧٥ههمين كۆبوونەوەى كۆمهڵهی گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان پێشكەشكرد.
ميشێل لە بەشى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكانى گوتارەكەیدا باسى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاستى كرد و ئاماژەى بەوەكرد كە دڵگرانن بە گرژييەكانى ناوچەكە و تیشكی خستهسهر ئهوهی داواى ئەوەيان كردووە، كۆتايى بە چالاكييە تاكلايەنهكان بهێنرێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، لەگەڵ وڵاتانى يەكێتیى ئەورووپا هەوڵێكى ديپلۆماسى چڕيان داوە بۆ نههێشتنی گرژييەكان و هاندان بۆ ديالۆگ و رایگهیاند:
"لەو چوارچێوەيەدا لهبارهی خۆرهەڵاتى دهریای ناوەڕاست، لەگەڵ نەتەوەيەكگرتووەكان پێكەوە پێشنیازی ئەنجامدانى كۆنفڕانسێكى فرەلايەنمان كرد. لە ئێستاوە زۆربەى كارەكتەرەكان بە ئەرێنى وەڵاميان دايەوە و ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێواز، رۆژەڤ و رۆژژمێرى كۆنفڕانسەكه. لە بڕوايەدام ئهو بابەتانەى پێويستە تاوتوێبكرێن، بريتيین لە سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، ئاسايش، بابەتەكانى وزە و كۆچ".