Zahir Sofuoğlu
10 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2023
نیودەلھی ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردەکانی G20دا کە لە نیودەلھی پایتەختی ھیندستان بەڕێوەدەچێت لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و محەمەد بن سەلمان لە سەنتەری پێشانگا و کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان (بەھارات مانداپام) کە میوانداریی لووتکەکە دەکات، ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد، ھەروەها گفتوگۆیان لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی کرد.
ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا ھاکان فیدان، سەرۆکی میت ئیبراھیم کاڵن، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار فەخرەددین ئاڵتون و گەورە ڕاوێژکاری سەرکۆمار ئاکیف چاغتای کڵچ ئامادەی کۆبوونەوەکەبوون.