Selma Kasap
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، حەسەن روحانی ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سهربه سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئەردۆغان و حهسهن روحانی لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لەیەکتری کردووە.
هەروەها دەربارەی پرسەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دواون و ئەردۆغان باسی لەوە کردووە کە پێی وایە ئەو هەماهەنگی و دیالۆگە نزیکەی تا ئێستا لەگەڵ روحانی هەیبووە لەگەڵ بەرپرسانی کابینەی نوێی حکومەتی تاران بەردەوام دەبێت.