Abdullah Shukur
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری پێشووی ئێران، مەحمود ئەحمەدی نەژاد بەمەبەستی رێکخستنی خۆپیشاندانێکی فراوان بە بەشداری خەڵک بۆ "پرۆتێستۆکردنی حکوومەتی وڵاتەکەی و ئەمریکا و بەریتانیا"، داوای مۆڵەتی فەرمی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی کرد.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، ئەحمەدی نەژاد نامەیەکی بۆ وەزیری ناوخۆی ئێران، عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی ناردووە و رایگەیاندووە، بەپێی ماددەی ٢٧ی دەستوور، دەیانەوێت لە ٢١ی تشرینی یەکەم بە بەشداری خەڵک لە شاری تاران خۆپیشاندانێکی گەورە رێکبخەن.
ئەحمەدی نەژاد بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی "کێشەی ئابووری و لاوازی لە بەڕێوەبردنی وڵات و گەمارۆ ستەمکارەکانی ئەمریکا و دەستێوەردانە نهێنییەکانی بەریتانیا" داوای رێکخستنی خۆپیشاندان دەکات.
پێشتریش بانگەشەی ئەوە کرابوو کە ئەحمەدی نەژاد رۆڵی گرنگی گێراوە لە خۆپیشاندانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری ئێران.