Sangar Hamad Azeez
02 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2015
تاران
لە باکووری تارانی پایتەختی ئێران، چلەی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن و ٧٢ لە یاوەرانی کە لە کەربەلا شەهید کران، یاد کرایەوە.
هاووڵاتییانی شیعە مەزهەب لە ئێران، ساڵانە ٤٠ رۆژ دوای رۆژی شەهید كردنی ئیمام حوسێن كە بەپێی ساڵنامەی كۆچی لە ١٠ی موحەڕەم بووە، یادی چلەی كوژرانی ئەو ئیمامە دەكەنەوە.
یەكێك لە مەڕاسیمە هەرە گەورەكان لە شاری ریی باكووری تاران ساز كرا، لە كاتەكانی بەرەبەیاندا هاووڵاتییان بە لێشاو روویان لە گۆڕەپانی ئیمام حوسێن لەشارەكە كرد.
شاری ریی مەزارگەی شێخ عەبدولعەزم حەسەن لەخۆدگرێت كە گوایە نەوەی ئیمام حەسەنە، هاووڵاتییانی ئێران وەك مەزاری ئیمام حوسێن لە كەربەلا ساڵانە روو لەو مەزارگەیە دەكەن و دڵتەنگی خۆیان دەردەبڕن بە رووداوەكە.
دوا بەدوای نوێژی نێوەڕۆش كۆتایی بە مەڕاسیمەكە هات.