Ahmet Dursun
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٤٤ کەس دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ١٠١ هه‌زار و ٣٥٤ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٤٤ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٤ هه‌زار و ١٧٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە کە سێ هه‌زار و ٦٦٦ تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
به‌وجۆره تا ئێستا ١٠١ هه‌زار و ٣٥٤ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٦٤٠ هه‌زار و ٦٩٥ كه‌س.
هاوكات حه‌وت هه‌زار و ٦٢٦ تووشبوو له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.
تا ئێستا، كۆی گشتیی ٢٧ ملیۆن و ٧٥٥ هه‌زار و ٦١٨ پشكنین ئه‌نجامدراوە.
هه‌روه‌ها تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ١٦ ملیۆن و ٤٧٦ هه‌زار و ٢٥٧ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ پێنج ملیۆن و ٥٣١ هه‌زار و ٢٥٧ كه‌س به‌كارهێندراوه. له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن كه‌سه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.
به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌ترسی، له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا ٣٥٩ شار له ئاستی "زۆر مه‌ترسیدار" و به ره‌نگی "سوور" دیاری كراون و ٥٩ شار به ره‌نگی "پرته‌قاڵی" و ٣٠ شاری دیكه‌یش به ره‌نگی "زه‌رد" دیاری كراون.