Muhammet Kurşun
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
تاران – AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٩ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٦ هه‌زار و ٧٤٦ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٩ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٥٢٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٢٦ هه‌زار و ٧٤٦ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤٦٨ هه‌زار و ١١٩ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ١٢٧ کەس ناجێگیره و ٣٨٧ هه‌زار و ٦٧٥ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندورستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٩٨ هه‌زار و ١٦١ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.